English | عربي

خانەقین... پێشمەرگە ھێرشێکی داعشی تێکشکاند


خانەقین... پێشمەرگە ھێرشێکی داعشی تێکشکاند

2019/08/15 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)-

کەمێک پێش ئێستە چەکدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە گوندی کانی ماسی سەر بە خانەقین ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، پێشمەرگەش لێیان هاتنە دەست و ھێرشەکەیان تێکشکاند.

بە پێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، کەمێک پێش ئێستە لە گوندی کانی ماسی سەر بە شاری خانەقین، ژمارەیەک چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، پێشمەرگەش وەڵامی ھێرشەکەی داوەتەوە.

ھێرشەکەی چەکدارانی داعش نزیکەی كاتژمێرێك بەردەوام بووە.

دوای تێکشکانی ھێرشەکە، پێشمەرگە ھێزی لە ناوچەکە کۆکردووەتەوە و کەوتووەتە ئامادەباشیەوە.

هەر لە سنوری خانەقین، داعش ھێرشی کردووەتە سەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکیشیان بریندارن و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خانەقین چارەسەریان بۆ كراوە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending