English | عربي

سلێمانی... حەفت ڕاوچی دەستگیر کران


سلێمانی... حەفت ڕاوچی دەستگیر کران

2019/08/15 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)-

بە هۆی ڕاوکردنی ماسی بە شێوەی نایاسایی، پۆلیسی دارستان لە سنووری قەزای شارباژێڕ حەفت ڕاوچی دەستگیر کرد.

هێمن کەمەرخان گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت، لە سنووری گوندی باڵخ، توانیان حەفت ڕاوچی دەستگیر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بە موەلیدەی کارەبایی سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون.

گوتیشی موەلیدەیەکی کارەبایی و ژمارەیەك ماسی ڕاوکراو و تەواوی کەلوپەلی ڕاوکردنەكان دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئێستە حەفت راوچیەكە بەند کراون و ڕێکاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتە بەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ کراوەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending