English | عربي

پزیشکێکی كورد بە خۆڕایی نەشتەرگەریی چاو بۆ هەژاران ئەنجام دەدات


پزیشکێکی كورد بە خۆڕایی نەشتەرگەریی چاو بۆ هەژاران ئەنجام دەدات

2019/08/15 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)-

لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، پزیشکێکی پسپۆری چاو دەیان نەشتەرگەریی بێ بەرانبەر بۆ نەخۆشانی کەمدەرامەت ئەنجام دەدات.

تەها محەمەد گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند پزیشکەکە ناوی حەسەن مستەفایە و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین دەوام دەکات، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی چاوە و وێڕای دەوامی فەرمی خۆی، ماوەیەکە بێ بەرانبەر نەشتەرگەری ئەنجام دەدات.

گوتیشی ئەو پزیشکە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بە ھاوکاری و پشتیوانی چەند هاوکارێکی دی، نەشتەرگەری چاوی بۆ 35 نەخۆش بە بێ بەرانبەر ئەنجام داوە، کە بڕی تێچووی ھەموویان نزیکەی 30 هەزار دۆلارە.

تەها محەمەد وێڕای دەستخۆشیکردن لەو پزیشکە، هیوای خواست کە پزیشکانی دیکەش چاو لەو پزیشکە بکەن و هاوکاری نەخۆشانی کەمدەرامەت بکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending