English | عربي

كەلار... گەنجێک بە چەقۆ کوژرا و یەکی دیکەش بریندار كرا


كەلار... گەنجێک بە چەقۆ کوژرا و یەکی دیکەش بریندار كرا

2019/08/16 | 00:10

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمشەو لە کەلار لە نێوان ژمارەیەک گەنج بووە شەڕە چەقۆ، لە ئەنجامدا گەنجێک كوژرا و یەکی دیکە بە سەختی بریندار كرا.

بەرێوەبەرایەتیی راگەیاندنی پۆلیسی کەلار ئاشکرای كرد ئەمشەو لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار شەڕەچەقۆ لە نێوان چەند گەنجێک دروست بووە، لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی گۆران عەلی كە لەدایکبووی 1997ە، بە هۆی بەرکەوتنی چەقۆوە، گیانی لەدەست دا، یەکێکی دیکە کە هاوڕێی ئەو بووە، بریندارە.

بریندارەكە گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت، بە بڕیاری دادوەریش دوو تۆمەتبار بە پێی مادەی 405 بەند کراون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending