تەندروستی عێراق: 107 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 415 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و 107 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 107 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 415 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
بەپێی رایگەیەندراوەكە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزار و 507 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەیش داوە كە كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 51 هەزار و 524 كەس و لەو ژمارەیەیش دوو هەزار و 50 كەس گیانیان لەدەستداوە و 26 هەزار و 267ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.