English | عربي

روونکردنەوە لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەدرێت


روونکردنەوە لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەدرێت

2019/08/16 | 10:25

(هەواڵ كوردستان)-  

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی شەممەوە دەوامی فەرمی نەخۆشخانەکان دەست پێدەکاتەوە.

یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "جیاواز لە دامودەزگا و فەرمانگە حکوومییەکانی دیکە، سبەی شەممە 17/8/2019، لە نەخۆشخانە و سەنتەرو مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەوامی فەرمییە لە بەیانیان و ئێواران".

داواشی لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کرد پابەندبن بەو بڕیارەو پشوازی لە نەخۆش و ھاووڵاتییان بکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending