English | عربي

گروپی كچانی گلاریس له‌ سلێمانی كۆنسێرتێك ساز ده‌كه‌ن


گروپی كچانی گلاریس له‌ سلێمانی كۆنسێرتێك ساز ده‌كه‌ن

2019/08/16 | 11:30

(هەواڵ كوردستان)-  

بڕیار وایه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 2019/8/21، گروپی كچانی گلاریس، له‌ سلێمانی كۆنسێرتێك ساز بكه‌ن.

گروپی كچانی گلاریس، كه‌ له‌ پێنج خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی شاری كرماشان پێكهاتووه‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ سلێمانی كۆنسێرتێك ساز ده‌كه‌ن، بڕیاره‌ چه‌ند گۆرانییه‌كی فۆلكۆری شاری كرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان بكه‌ن.

كۆنسێرته‌كه‌دا كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ هۆڵی ئینستیوتی كه‌له‌پوری كورد، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

گروپی كچانی گلاریس، له‌ شاری كرماشانه‌، چه‌ندین ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی هونه‌رییان ئه‌نجامداوه‌، گۆرانییه‌ فۆلكۆرییه‌ كۆنه‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending