English | عربي

كوردانی سووریا له‌ نێوان هه‌ردوو پاشكۆدا


كوردانی سووریا له‌ نێوان هه‌ردوو پاشكۆدا

2019/08/16 | 11:30

(هەواڵ كوردستان)-

ﻻیه‌نگرانی ئۆجه‌ﻻن ئه‌و كوردانه‌ی سووریا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ حزبه‌ كوردییه‌كانی دیكه‌ی سووریا دان، به‌ پاشكۆیه‌تی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ زه‌عامه‌تی مه‌سعود بارزانی، ئه‌وه‌ش تۆمه‌ت نییه‌، به‌ڵكوو به‌داخه‌وه‌ راستییه‌كه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌ش، پاشكۆیه‌تیی حزبه‌كه‌ی ئوستاز حه‌مید ده‌روێش بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق جه‌ﻻل تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.

سه‌ره‌ڕای ئه‌و ﻻیه‌نگری و پاشكۆیه‌تییه‌، وێڕای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دیار و كۆنه‌ كه‌ پێشتر هه‌ردوو حزبه‌ كوردییه‌كه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌دی باوك و كوڕ كۆده‌كرده‌وه‌، به‌ڵام حزبی بارزانی و تاڵه‌بانی رێگه‌یان به‌خۆیان نه‌دا بچنه‌ نێو دانوستان له‌باره‌ی چاره‌نووسی كوردی سووریا له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا و دۆزی كوردی سووریایان بۆ حزبه‌كانیان جێهێشت.

رێزێكی دیاریكراویش هه‌بووه‌ بۆ حزبه‌ كورییه‌كانی سووریا كه‌ مه‌یلییان به‌ﻻی هه‌ردوو حزبه‌ كوردییه‌ ناوهێنراوه‌كه‌یه‌.

ته‌نانه‌ت حزبه‌كانی تاڵه‌بانی بارزانی پڕۆژه‌ی خۆیان و تێڕوانینی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌ عێراق له‌سه‌ر كوردی سووریا به‌سه‌ر ﻻیه‌نگرانیاندا نه‌سه‌پاند! به‌پیچه‌وانه‌وه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان وای له‌ كوردی سووریا كرد نه‌ك ته‌نیا بوونه‌ خانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ و شوێنێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌دی باوك و كوڕ به‌ ته‌نیا، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و رۆژئاوا و ته‌نانه‌ت له‌ كاتی دانوستانه‌كانیشیاندا له‌گه‌ڵ توركیا.

زانراوه‌ كه‌ ﻻیه‌نگرانی حزبه‌ ئۆجه‌ﻻنییه‌كه‌ وا ئه‌و قسانه‌م لێك ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ پیاهه‌ڵدانی سه‌ركرده‌كانی كوردی عێراقه‌! راستیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌ نموونه‌یه‌كی خراپی پاشكۆیه‌تی و نموونه‌یه‌كی خراپتری پاشكۆیه‌تی و ژێرده‌ستی و ریسوایی بكه‌م كه‌ پارتی PYD-PKK له‌ سووریا ده‌یكات.

له‌ بنه‌چه‌دا، قه‌باره‌ی خه‌بات و قوربانیدانی كوردی سووریا له‌ پێناو دۆزی كورد له‌ توركیا، پاساوی ئه‌وه‌ نادات كه‌ ئاڵدار و شاهین له‌گه‌ڵ توركيا دانوستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له‌ توركیا، هه‌روه‌ها پاساوی ئه‌وه‌ش نییه‌ كه‌ سه‌بری ئۆك و جه‌میل بایك و دۆران كاڵكانیش بڕیار له‌ چاره‌نووس و ئاینده‌ی كورد له‌ سووریا بده‌ن.

پێموایه‌ كه‌ عه‌یبی گه‌وره‌ له‌ ئێمه‌ی كوردانی سووریایه‌، عه‌یب و شووره‌یی و كێشه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تیی كوردیی سووریایه‌ چ له‌نێو PYD-PKKدا بن یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌.

چاره‌نووسی كوردی سووریاش به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌ر له‌ژێر ره‌حمه‌تی شكستی حزبه‌ كوردییه‌كان و دیكتاتۆری و ژێرده‌ستی و ره‌فتاره‌ خراپه‌ به‌رده‌وامه‌ی حزبه‌كه‌ی ئۆجه‌ﻻندا ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌ كورتی، بابه‌ته‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆی سه‌بری ئۆك و كاڵكان و بایك نییه‌، به‌ڵكوو له‌ ئه‌ستۆی شاهین و ئاڵدار و باهۆز و ناسر حاجی مه‌نسووره‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی ریسواكردن ده‌بنه‌وه‌ له‌ﻻیه‌ن سه‌ركرده‌كانی قه‌ندیله‌وه‌، شاهین باش ده‌زانێت كه‌ دوایین جار كێ ریسوای كردووه‌؟ كه‌ی و له‌به‌رچی ریسواكراوه‌؟

قه‌باره‌ی چاودێریی ئه‌منی كه‌ پارتی كرێكاران به‌سه‌ر ئاڵدار و شاهین و باهۆز و ئه‌وانی دیكه‌دا سه‌پاندوویه‌تی و ده‌یسه‌پێنێت، له‌و چاودێرییه‌ تونده‌ تێپه‌ڕیوه‌ كه‌ توركه‌كان به‌سه‌ ئۆجه‌ﻻندا سه‌پاندوویانه‌.

ئه‌وانه‌شی خراونه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، به‌رده‌وام پڕۆژه‌ی ئینفیسالچییه‌كانن.

ئه‌وانه‌شی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ چاودێرییه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ به‌ ته‌واوی ده‌زانن.

هه‌رچه‌نده‌ كوردی سووریا گوێڕایه‌ڵ بێت و خۆی بداته‌ ده‌ست ئیراده‌ی په‌كه‌كه‌، به‌رده‌وام ئه‌و گوێگر و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ر و موتیعه‌ پرۆژه‌ی ئینشیقاق و ئینفیساڵییه‌ له‌ چاوی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌ له‌ كوردانی توركیا.

له‌ نامه‌یه‌كی ره‌خنه‌ئامێزدا كه‌ بۆ سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ له‌ كۆتایی ٢٠١١ نووسیم و رووی قسه‌كانم ئاراسته‌ی كۆچكردوو رۆسته‌م جودی و شاهین جیلۆ كرد، پاش پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فه‌رمیم له‌ (ROJ.TV وKNK)، تێیدا گوتم: "به‌ لوبنانیكردنی كوردستانی سووریا ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌، به‌كارهێنانی چه‌ك له‌ ناكۆكیی سیاسی ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌" باسی زۆر شتیشم كرد.

تاوه‌كوو ئێستاش ئه‌و نامه‌یه‌ و وه‌ڵامی حزبیشم له‌باره‌یه‌وه‌ پاراستووه‌.

له‌ وه‌ڵامی حزبدا هاتبوو: بڕیارت داوه‌ بچیته‌ پاڵ ئه‌و ﻻیه‌نانه‌ی كه‌ نه‌یارمانن و دوژمنی دۆزه‌كه‌مانن و ده‌ته‌وێت درز بخه‌یته‌ نێو ریزه‌كانی حزبه‌كه‌مان و دامه‌زراوه‌كانی.

ئه‌وه‌تا ٨ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه‌.

ئێستا كێ خۆی به‌ رژێمی سووریا فرۆشتووه‌؟ ئایا چوومه‌ نێو ئیئتیلاف؟ ئاسا سازشم كرد و ئاگربه‌ستم كرد و ده‌ستبه‌رداری بیروباوه‌ڕ و ره‌خنه‌كانم بووم له‌گه‌ڵ هه‌ر ﻻیه‌نێك یان رژێمی حوكم یان هه‌ر حزبێك؟ ٨ ساڵ له‌ وێرانكاری و خوێنڕشتن و گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكردن و ئاگر و ئاسن و به‌فیڕۆدانی خوێن و كه‌رامه‌ت تێپه‌ڕی كه‌ PYD-PKK كردی، له‌ كاتێكدا به‌ درێژایی ئه‌و ٨ ساڵه‌دا هه‌موو ره‌خنه‌كانم نه‌بوونه‌ هۆی برینداربوونی په‌نجه‌ی یه‌ك كه‌س له‌وان.

ویژدانم ئاسووده‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مێژوو و له‌به‌رامبه‌ر قوربانییه‌كاندا، ئه‌ی چی له‌باره‌ی ویژدانی ئه‌وانه‌ی كه‌ هێشتا سه‌رشۆڕ و زه‌لیلن؟








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending