English | عربي

فڕینی فڕۆکەکان خرایە ژێر فەرمانی عادل عەبدولمەهدی


فڕینی فڕۆکەکان خرایە ژێر فەرمانی عادل عەبدولمەهدی

2019/08/16 | 12:05

(هەواڵ كوردستان)-  

دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌ و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی په‌یوه‌ست به‌ ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و سه‌ربازگه‌ نایاساییه‌كان ده‌ركرد.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لەمەودوا رێگه‌ به‌ بوونی هیچ كۆگایه‌كی چه‌ك و سه‌ربازگه‌ نادرێت، به‌ بێ بوونی مۆڵه‌ت و پلان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، پێویسته‌ فڕینی فڕۆكه‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بێت و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رگری ئاسمانییه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج.

هەر لەکۆبوونەوەکەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق بڕیاردرا لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی كۆگای چه‌ك و تەقەمەنی له‌ سه‌ربازگه‌ی سه‌قه‌ر بكرێت، کە لە 12/8/2019، كۆگاکە تەقییەوە و بووە هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر لە 30 كه‌س.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا، له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق كۆگاكانی چه‌ك و تەقەمەنی هێزه‌ عێراقییه‌كان ته‌قیینه‌وه‌، و زیانی گیانی و ماددیان لێكه‌وته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا هۆكاری ته‌قیینه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌. 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending