English | عربي

بزووتنەوەی گۆڕان: هیوادارین پارتی لە بەدیھێنانی ئامانجە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان سەرکەوتوو بێت


بزووتنەوەی گۆڕان: هیوادارین پارتی لە بەدیھێنانی ئامانجە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان سەرکەوتوو بێت

2019/08/16 | 12:05

(هەواڵ كوردستان)-  

بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی 73ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو حزبە کرد.

بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، "بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەکەین".

هەر لە پەیامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پارتی ئەوەش خراوەتە ڕوو، "هیوادارین سەرکەوتووبن لەبەدیھێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و یەکڕیزی راستەقینەو دوورخستنەوەی کوردستان لە ململانێی ناوچەیی، بەتایبەت مەترسی شەڕی ناوخۆ".

دەقی پەیامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان:

بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەکەین و هیوادارین سەرکەوتووبن لەبەدیھێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و یەکڕیزی راستەقینەو دوورخستنەوەی کوردستان لە ململانێی ناوچەیی، بەتایبەت مەترسی شەڕی ناوخۆ.

بەگرنگی دەزانین پارتی دیموکراتی کوردستان و هەموو لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان پشتگیری پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و تەواوی دامەزراوە نیشتمانیەکان بکەن بۆرووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەڕێوەبردنی کوردستان بەشێوازێکی تەندرووست لەپێناوی پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و مسۆگەرکردنی دادی کۆمەڵایەتی و ژیان و گوزرانیان .

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بەتایبەت کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەکانی کوردستانە پێکەوە درێژە بە خەبات و تێکۆشانی ئاشتیانە بدەن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی وئەمنی وکارگێڕی ئەو ناوچانە بەهاوکاری و هەماهەنگی حکومەتی فیدراڵ وھەموو ئەو لایەنانەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending