هەواڵی کوردستان ئێستا

كازمی: بەهۆی خراپی سیستەمی تەندروستی، مەترسی كۆرۆنا لەسەر هاوڵاتیان زیادیكردووە

كازمی: بەهۆی خراپی سیستەمی تەندروستی، مەترسی كۆرۆنا لەسەر هاوڵاتیان زیادیكردووە
كازمی: بەهۆی خراپی سیستەمی تەندروستی، مەترسی كۆرۆنا لەسەر هاوڵاتیان زیادیكردووە

2020-07-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆك كوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگه‌یاندووه‌، بەهۆی خراپی پلان و سیستەمی تەندروستییەوە، كاریگەریی و مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هاووڵاتیان زیادیكردووە.

نووسینگەی سەرۆك كوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تەندروستیی و ژینگە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی رایگەیاندووە كە گرنگە هەوڵەكانی نێوان حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، یەكبخرێن و ئاماژەی بەوەیشداوە كە بەهۆی خراپی پلان و سیستەمی تەندروستییەوە، كاریگەریی و مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هاووڵاتییان زیادیكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە هەر لە كۆبوونەوەكەدا، ئەو رێوشوینانەی كە بە ئامانجی پتەوتركردنی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراونەتەبەر، خراوەنە بەرباس و لەوبارەیەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگه‌یاندووه‌:

"بەمزووانە شارەزایان و پزیشكان لە لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانی، ژمارەیەك پێشنیاز بە ئامانجی پتەوتركردنی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەشدەكەن".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكه‌، مستەفا كازمی راشیگه‌یاندووه‌: "وێڕای هەموو بەرەنگاریی و ئاستەنگەكان، هەرچی هەوڵ و توانامان هەیە لە پێناو دابینكردنی پێدوایستییەكانی وەزارەتی تەندروستیی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خستووەتە گەڕ".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "قەیرانی دارایی و ئابووری، ئاڵنگارییه‌كی نوێی بۆ هەوڵەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادكردووە، بەڵام ئەوە دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی عێراقییەكان بتوانن بەسەر ئەو قەیرانەدا سەربكەون كە رووبەڕووی بوونەتەوە".