ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عێراقی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تا 15 تەموز درێژکردەوە
2020-07-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تا (15) تەموز درێژکردەوە
ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگه‌یاند: لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 2020/7/15 درێژکردەوە
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه: گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە