ئهمرۆ ئهنجامی كۆتایی گشتپرسیهكهی ڕووسیا ڕادهگهیهندرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له ئهگهری راگهیاندنی گشتپرسییەکەی رووسیا و یەکلاییبوونەوەی زۆرینەی دەنگەکان بە بەڵێ بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور ڤلادمیر پووتین دەتوانێت تاوەکو ساڵی 2036 لە دەسەڵاتدا بمێنیتەوە.
ئەنجامی بەرایی گشتپرسییەکەی رووسیا بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری وڵاتەکە راگەیێندرا و 77%ی گشتپرسییەکە بە بەڵێ دەنگیان داوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی گشتپرسییەکە رابگەیێندرێت،
ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتهكه لە چەندین شار و شارۆچکەی رووسیا دژی گشتپرسیی دەستوور گرتبوونهوهیان ئهنجامدا، بەشێک لە خەڵک لەگەڵ ئەوە نین سەرۆک بۆ ئەو ماوە زۆرە بتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنیتەوە.
بەڵام پاڵپشتیکارانی پووتینیش ڕایدهگهینن، سەرۆکی وڵات لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتییدا توانیویەتی جارێکی دیکە پێگەی رووسیا لە جیهاندا بەهێزبکاتەوە و هەربۆیە گرنگە لەو پۆستە بەردەوام بێت.
پووتین لە دوای جۆسێف ستالین زۆرترین ماوە لە دەسەڵات ماوەتەوە، بەڵام هێشتا بڕیاری خۆبەربژێرکردنی بۆ هەڵبژاردنی 2024 نەداوە.