English | عربي

سێ دەروازەی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەبنە نێوده‌وڵه‌تی


سێ دەروازەی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەبنە نێوده‌وڵه‌تی

2019/08/18 | 10:10

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەفەرمی بڕیاریداوە چەند دەروازەیەکی دیکەی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بکرێتە نێودەوڵەتی.سەرۆکایەتی کۆماری ئێران رەزامەندی لەسەر بە فەرمیکردنی مەرزەکانی کێلێ، شۆشمێ و پشتە وەک مەرزی بازرگانی و گەشتیاریی دەربڕیوە 

كاوه‌ عه‌لی كه‌ریم، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بە نوسراوێک لە بەرواری 10-8-2019 رەزامەندی لەسەر بە فەرمیکردنی مەرزەکانی (کێلێ) و (شۆشمێ - تەوێڵە) و(شێخ ساڵح- پشتە) وەک مەرزی بازرگانی و گەشتیاریی دەربڕیوە".هەنگاوی داهاتو گەیاندنی ئەو ڕەزامەندیەیە بەلایەنی پەیوەندیداری عێراقی و دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەنگاوی داهاتو گەیاندنی ئەو ڕەزامەندیەیە بەلایەنی پەیوەندیداری عێراقی و دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق، بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەردو لایەنی عێراقی و ئێرانی کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدەن، چونکە بڕیاری کۆتایی لە دەسەڵاتی هەردو حکومەتی عێراقی و ئێران دایە". لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی کۆمار بڕیاریان داوە مەرزەکانی تەوێڵە و کێلێ و پشتە بکرێنە فەرمی

 

رونیشیکردەوە، لە کۆبونەوەیه‌یاندا له‌گه‌ڵ شانجی ئێران كه‌ رۆژی لە 8-8-2019 باسیان لەوەکردوه‌ لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی کۆمار بڕیاریان داوە مەرزەکانی تەوێڵە و کێلێ و پشتە بکرێنە فەرمی.جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئەوەشی خستەڕو، "لە کۆبونەوەکەدا ئێمە داوای نوسراوی رەزامەندی بۆ بەفەرمیکردنی مەرزەکانمان کرد بۆ ئەوەی هاوکار بین لە گەیاندنی بە لایەنی فەرمی عێراق بە سوپاسەوە وێنەی نوسراوەکەیان بۆ ناردین".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending