لە هێرشێكی چەكداریی لە مەكسیك 24 كەس گیانیان لەدەستدا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له هێرشێكی چه‌كدارییدا بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی بووژانه‌وه و چاككردنه‌وه له مه‌كسیك، 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی هه‌واڵێكی میدیای مه‌كسیك، له شاری ئیراپواتۆ-ی سه‌ربه ویلایه‌تی گواناجواتۆ، هێرشهكی چه‌كداریی كراوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێكی بوژانه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌و هێرشه‌دا 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت كه‌سیش برینداربوون.
سكرتێری ئاسایشی ئیراپواتۆ، پێدرۆ كۆرتێز زاڤالا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بریندارانی هێرشه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به پێی ئاماره به‌راییه‌كان ناوه‌نده‌كه 35 كه‌سی تێدابووه و هه‌ندێكیان توانیویانه هه‌ڵبێن.
زاڤالا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه به ئۆتۆمبێله‌وه چوونه‌ته ناوه‌نده‌كه‌وه و، كه‌سه‌كانی ناو ناوه‌نده‌كه‌یان له‌سه‌ر زه‌وی پاڵخستووه و گوله‌بارانیان كردوون، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێشتا دیارنییه كێ ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌یه.
سه‌ره‌تای مانگی رابردوو، له شاری ئیراپواتۆ هێرش كرابووه سه‌ر ناوه‌ندێكی دیكه‌ی بوژانه‌وه و چاككردنه‌وه و به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای مانگی شوباتدا، له ناوه‌ندێكی دیكه‌دا پێنج كه‌س له لایه‌ن كه‌سانی چه‌كداره‌وه رفێندران و، له كانوونی یه‌كه‌می رابردووش‌دا 25 كه‌س له ناوه‌ندێكی هاوشێوه‌دا رفێندرابوون.