ئەبوبەكر كاروانی وعوسمان كاروانی لە كۆرۆنا چاك بوونه‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دواى توشبووتى به ڤایرۆسه‌كه، ئه‌بوبه‌كر كاروانى و عوسمان كاروانى له كۆرۆنا چاك بوونه‌وه،
عوسمان كاروانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگروو و براى ئه‌بوبه‌كر كاروانى له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی براتان و مامۆستا ئه‌بوبه‌كری برام ده‌ركه‌وت توشی نه‌خۆشی كۆرۆنابوین دوای بیست ڕۆژلهخۆكهرهنتینه كردن و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان خودای میهره‌بان لوتفی له‌گه‌ڵ كردین و به‌سه‌لامه‌تی تێمان په‌ڕاند،
عوسمان رایگه‌یاندووه دوایه‌مین پشكنیمان وه‌رگرته‌وه نهتیجهمان نێگه‌تیف بوون لێره‌وه زۆرسوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كهبهدڵ دوعا‌و نزایان بۆكردین یان بهنامهوتهلهفوون به‌سه‌ریان كردینه‌وه، ئه‌مه‌ش دواى نزیكه‌ى بیست رۆژ كه هه‌ر یه‌ك له ئه‌بوبكر كاروانى و عوسمان كاروانى له سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوون، كه رۆژانه ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان توشى ڤایرۆسه‌كه ده‌بن،
به پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تا ئێستا زیاتر له 6400 كه‌س له هه‌رێم تووشى كۆرۆنا بوونه، زۆرترینیان له پارێزگاى سلێمانى بوونه كه 4571 كه‌س تا ئێستا له سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوونه، و له‌و ژماره‌یه 2078 كه‌س چاك بونه‌ته‌وه 1015 له‌وانه له سلێمانین.