جيهان، چاكبوونه‌وه له كۆرۆنا شه‌ش ملیۆنی تێپه‌ڕاند
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونه‌ته‌وه، شه‌ش ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، شه‌ش ملیۆن و 34 هه‌زار و 257 كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.
ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌كه‌م كه زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیایاندا تۆماركراوه:
'ئه‌مریكا (یه‌ك ملیۆن و 164 هه‌زار و 680)، به‌ڕازیل (916 هه‌زار و 147)، رووسیا (422 هه‌زار و 931)، هیندستان (359 هه‌زار و 896)، چیلی (245 هه‌زار و 443)، ئێران (191 هه‌زار و 487)، ئیتاڵیا (190 هه‌زار و 717)، ئه‌ڵمانیا (179 هه‌زار و 800) و توركیا (178 هه‌زار و 422) ".
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له 200 وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، 10 ملیۆن و810 هه‌زار و 307 حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 519 هه‌زار و 118 كه‌س.