English | عربي

بە وێنە.. زیاتر لە یەك ملیۆن خۆپیشاندەر شەقامەكانی هۆنگ كۆنگ-یان تەنیوە


بە وێنە.. زیاتر لە یەك ملیۆن خۆپیشاندەر شەقامەكانی هۆنگ كۆنگ-یان تەنیوە

2019/08/18 | 20:55

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-سەدان هەزار خۆپیشاندەر شەقامەكانی هۆنگ كۆنگ-یان گرت و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكانیش رایانگەیاندوە ژمارەی خۆپیشاندەران گەیشتوەتە زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 هەزار كەس.

ئەمڕۆ یەكشەممە، لە درێژەی بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەكانی هەرێمی هۆنگ كۆنگ لە چین، زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 هەزار خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەكان و پۆلیسی ئەو ناوچەیەش هێشتا ژمارەكەی پشتڕاست نەكردوەتەوە.

خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە هۆنگ كۆنگ، لەژێر دروشمی ئاشتی و یەكبوندا بو، پاش ئەوەی لە خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردودا ژمارەیەكی كەم لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەكە هێرشیانكردە سەر پیاوێك بە تۆمەتی ئەوەی پۆلیسە و بە پۆشاكی مەدەنیەوە هاتوەتە ناو خۆپیشاندەران.

پۆلیسی هۆنگ كۆنگ خۆپیشاندەران بە ئەنجامدانی كاری تێكدەری و ئاژاوەگێڕی تۆمەتبار دەكات و دەڵێت "بونەتە هۆی پشێوی  و دروستكردنی جەنجاڵی، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە شەقام و رێگە سەرەكیەكان گیراون".

لە بەرامبەریشدا خۆپیشاندەران روبەڕوی پۆلیس دەبنەوە و ئاماژە بەوەدەكەن "كاتێك پۆلیس لە ناوچەكەدایە، خەڵك ئازاریان پێدەگات و لەلایەن پۆلیسەوە ئەشكەنجە دەدرێن"، لە بەشێكی وتەكانیشیاندا رایانگەیاندوە "ئەگەر پۆلیس گازی فرمێسكڕێژ بەكاربهێنێت بەرەنگاریان دەبنەوە".

 

بەپێی ئەو ئامارەی رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان بڵاویانكردوەتەوە، لە هەریەك لە ناوچەكانی كاوزوەی بەی و تین هاو لەگەڵ ڤیكتۆریا پارك، زیاتر لە 1.7 ملیۆن خۆپیشاندەر رژاونەتە سەر شەقامەكان، ئەو ئامارەش لە لایەن پۆلیسەوە رەتكراوەتەوە و لە وتەیەكیاندا دەڵێن "نابێت پشت بە ئاماری رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە ببەسترێت".

ماوەی زیاتر لە یەك مانگە، لە هەرێمی هۆنگ كۆنگ خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدرێت و خۆپیشاندەران داوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دەكەن كە لە ئێستادا هەرێمەكە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی چین-دایە.لەگەڵ ئەوەدا كە هۆنگ كۆنگ هەرێمێكی نیوەسەربەخۆیە لەژێر دەسەڵاتی چین-دا كە دەكەوێتە باشوری ئەو وڵاتە، بەڵام خاوەنی رێكاری یاسادانانی تایبەت بە خۆیەتی كە لەسەر رێڕەوی دیموكراسی بەڕێوەدەچێت.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/17188201917415714-7369123-Organisers_said_at_least_1_7million_people_turned_out_for_the_ra-a-35_1566143464761







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending