English | عربي

له‌ شاره‌دێى جه‌باره‌ حه‌شدى شه‌عبى داوا له‌ گه‌نجان ده‌كات بچنه‌ ریزكانییه‌وه‌


له‌ شاره‌دێى جه‌باره‌ حه‌شدى شه‌عبى داوا له‌ گه‌نجان ده‌كات بچنه‌ ریزكانییه‌وه‌

2019/08/19 | 00:40

(هەواڵ كوردستان)-

ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ شاره‌دیى جه‌باره‌ى سه‌ر شارۆچكه‌ى خانه‌قین هێزه‌كانى عه‌سائیبى ئه‌هلى هه‌قى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ناونووسینى گه‌نجانى ناوچه‌كه‌ى بۆ نێو ریزه‌كانى ده‌ست پێكردووه‌ وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى له‌ گه‌نجان كردووه‌ كه‌ به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یه‌وه‌ بچن وخۆیان ناونوسین بكه‌ن.

 

له‌م باره‌یه‌وه‌ شێركو تۆفیق كارگێڕى لقی خانه‌قینى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه‌ حه‌شدى شه‌عبى له‌ شاره‌دێیه‌كانى سه‌ر به‌ ئیداره‌ى خانه‌قین ، به‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌دێى جه‌باره‌ ده‌ستى به‌ هه‌ڵمه‌تى ناونوسكردنى گه‌نجانى بۆ نێو ریزه‌كانى كردووه‌ وله‌ هه‌ندێ شوێنیش فشارى دروستكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجان بچنه‌ ریزه‌كانى كه‌ ئه‌م دیاره‌ده‌یه‌ نیگه‌رانییه‌كى ته‌واوى له‌ لاى دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ دروست كردووه‌ وداواكارییه‌كه‌یان ره‌ت كردۆته‌وه‌".

 

گوتیشى: "ئه‌م هه‌وڵه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێگه‌ى سه‌ربازى خۆى له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌ داگیركراوه‌كان به‌ هێز بكات و چه‌كدارێكى زۆر له‌ ده‌ورى خۆى كۆ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ به‌و گه‌نجانه‌ بكات ، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ڵى ئه‌وه‌ى قۆستۆته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆى بێكارییه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ گه‌نجان بێ كارو ده‌ست به‌تاڵن بۆ ده‌یه‌وێت به‌ ناوى دابین كردنى موچه‌وه‌ گه‌نجان په‌لكێشى ریزه‌كانى بكات".

 

شێركو تۆفێق ئاماژه‌شى به‌ ئەوه‌ كرد ، له‌ دواى 16ى ئوكتۆبه‌ره‌وه‌ كێشه‌و گرفتێكى زۆر ڕووى له‌ گه‌نجانى ناوچه‌كه‌ كردووه‌ ئه‌ویش به‌ هۆى نه‌بوونى هه‌لى كار و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق لێیان ، كه‌ پله‌ بێكارى گه‌یشتۆته‌ 90% و خێزان نییه‌ یه‌ك یاخود دوو گه‌نجى بێكارى ده‌ست به‌تاڵى نه‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیارده‌ى مادده‌ى بێهۆشكه‌ریش له‌ نێو گه‌نجه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و ره‌وشیانى به‌ ته‌واوه‌تى تێكداوه‌ .

 

گوتیشى: "له‌و كاته‌ى حه‌شدى شه‌عبى هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ ، وه‌زعێكى ناله‌بار و ترسناك دروست بووه‌ كه‌ ژیانى له‌ هەموو لایه‌ك تاڵ كردووه‌ ، ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ نه‌هاتوون به‌رگرى له‌ خه‌ڵك بكه‌ن ، ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ هاتوون ژیانى خه‌ڵك تێك بده‌ن ، به‌ تایبه‌ت گه‌نجان ، ئه‌و گه‌نجانه‌ش كه‌ چوونه‌ته‌ ریزه‌كانى مامه‌ڵى خراپیان له‌گه‌ڵ ده‌ركرێت و زۆر جار موچه‌یان پێنادرێت ، زۆر له‌و گه‌نجانه‌ش كه‌ پیشوتر جوبونه‌ ریزه‌كانى ئه‌و حه‌شده‌وه‌ له‌ ئێستادا وازیان هێناوه‌".

 

راشىگه‌یاند: "له‌ ئێستادا حه‌شدى شه‌عبى كه‌وتووەته‌ په‌له‌په‌ل بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ندێ گه‌نج هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بیانكاته‌ چه‌كدارى خۆى به‌ڵام زۆرینه‌ى گه‌نجه‌كان ئه‌و داواكارییه‌یان ره‌ت كردۆته‌وه‌ وكه‌س به‌ قسه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ناكات چونكه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامى ده‌دات ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیه‌تى وبه‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى دیكه‌ى ناوێت ، بانكهێشت كردنه‌كه‌شى شكتهێنانێكى دیكه‌یه‌تى له‌ ناوچه‌كه‌یه‌".

 

باسى له‌وه‌ش كرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ به‌شێكى زۆرى حه‌شد شه‌عبى له‌ ناوچه‌ له‌ شیعه‌مه‌زهه‌به‌كان پێكهاتوون ، به‌ڵام به‌شێكى زۆرى سوننه‌كانى ناوچه‌كه‌ش كه‌ پێشوتر ئه‌وان چه‌كدارى داعش وئه‌نسارى ئیسلام و قاعیده‌ بوون ئه‌وانیش بوونه‌ته‌ چه‌كدار له‌ ریزكانى وله‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك باڵاده‌ستى شیعه‌ مه‌زهه‌به‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن وپڕ چه‌ك ده‌كرێن وئه‌و بالاده‌سته‌ شیعانه‌ش له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ راسته‌وخۆ فه‌رمانیان پێى ده‌كرێت وته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك ڕێگه‌ نه‌ده‌ن پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كه‌ .

 

گه‌نجێكى هه‌رزه‌كارى عه‌ره‌بى سوننه‌ مه‌زهه‌بى ناوچه‌كه‌ش به‌ ناوى هاشم عه‌بدولحه‌ق به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه‌ حه‌شدى شه‌عبى گێچه‌ڵمان پێده‌فرۆشن و فشارمان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ببێنه‌ چه‌كدار له‌ ریزه‌كانیان و چه‌كیان بۆ هه‌ڵبگرین ، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان لێكردوین كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌بین به‌ حه‌شدى شه‌عبى ئه‌وا له‌ ناومان ده‌به‌ن وتیرۆرمان ده‌كه‌ن كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرینه‌ى گه‌نجانى ناوچه‌كه‌ خۆیانیان شاردۆته‌وه‌ یاخود هه‌ڵهاتون وله‌ پێش چاوى حه‌شدى شه‌عبى نه‌ماون".

گوتیشى: "حه‌شدى شه‌عبى نه‌هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگریمان لێبكات ، یاخود خزمه‌تمان بكات یاخود هه‌ڵى كارمان بۆ دابین بكات ، ئه‌وان درۆ ده‌كه‌ن وبۆشمان ده‌ركه‌وتووه‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سیان ناوێت به‌ پێچه‌وانه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كه‌ تاكو ئه‌وان له‌وێ بوون گه‌نجان هیچ كێشه‌یان نه‌بوو به‌ڵام ئه‌وان نه‌ماون سه‌ده‌ها كێشه‌ و گرفت ڕووبه‌ڕووى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى وگه‌نجان به‌ تایبه‌تى بووه‌ته‌وه‌".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending