گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له ئێران ١١ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٨ کەسی دیکە بەهۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)وە گیانیان لەدەستداوە، به‌وه‌یش ژمارەی ئەوانەی تا ئێستا بەو په‌تایه گیانیان لەدەستداوە به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١١ هەزار و ١٠٦ کەس.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٨ کەسی دیکە بەهۆی په‌تاكه‌وه گیانیان لەدەستداوە و دوو هه‌زار و ٦٥٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه.
سیما سادات لاری باسی له‌وه كرد كه تێكڕای ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه له ئێران گه‌یشتووه‌ته، ١١ هه‌زار و ١٠٦ كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٣٢ هه‌زار و ٨٦٣ كه‌س.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه رەوشی ته‌ندروستیی سێ هه‌زار و ٩٧ تووشبوو ناجێگیره و ١٩٤ هه‌زار و ٩٨ تووشبووش كه چاره‌سه‌ریان ته‌واوبووه نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
سیما سادات لاری ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه تا ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا، تێكڕا یه‌ك ملیۆن و ٧١٩ هه‌زار و ٤٥١ پشكنین ئه‌نجامدراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كاندا خه‌وێندراون زیادیكردووه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له تاران، عه‌لی رزا زالی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له میانی یه‌ك رۆژدا، ٥٢٠ كه‌س له تاران له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
عەلی رزا زالی باسی له‌وه‌یش كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پایته‌خت له نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێندراون له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سه‌دا ٧،٩ زیادی كردووه.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له چین سه‌ریهه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە و په‌تایه لە ئێران لە ١٩ی شوباتی رابردوودا لە پارێزگای قوم تۆمار کرا و پاشان به‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبوویه‌وه.