هەواڵی کوردستان ئێستا

وزەی ئەتۆمی ئێران: هەیکەلی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز زیانی بەرکەوت

وزەی ئەتۆمی ئێران: هەیکەلی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز زیانی بەرکەوت
وزەی ئەتۆمی ئێران: هەیکەلی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز زیانی بەرکەوت

2020-07-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

رووپۆشی پۆڵایینی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز کە دەکەوێتە شاری ئەسفەهانەوە زیانی بەرکەوت، بەڵام چالاکییە ئەتۆمییەکانی وێستگەکە نەوەستێندران.

وتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران، بێهروز کەمالڤەندی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە هەیکەلی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز رووداوێک روویداوە و لە بەشی کراوەی وێستگەکەدا رووپۆشی پۆڵایینی هەیکەلەکە زیانی بەرکەوتووە.

کەمالڤەندی باسی لەوەیش کردووە کە لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی هۆکار و چۆنییەتی روودانی رووداوەکە بەردەوامن، بەڵام چالاکییە ئەتۆمییەکان نەوەستێندراون.

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو کە لە رووداوەکەدا، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان رووی نەداوە، بەهۆی ئەوەی شوێنی رووداوەکە چالاکی ئەتۆمی تیایدا ئەنجام نادرێت هەربۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر وێستگەکە دروست نەبووە.

وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز دوای پشکنینی لەلایەن پسپۆڕانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ساڵی ٢٠٠٠دا دەستی بە چالاکی کرد، بەڵام بەهۆی بانگەشەکانی نەیارانی حکوومەتی تارانەوە چالاکییە ئەتۆمییەکانی وێستگەکە لە ساڵی ٢٠٠٣دا بۆ ماوەی دوو ساڵ وەستێندران. دواتر لە ساڵی ٢٠١٠دا رێژەی دەوڵەمەندی یۆرانیۆمی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز گەیشتە ئاستی سەدا ٢٠.