English | عربي

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌نجێك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌نجێك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2019/08/19 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-

به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌١٩ی٨ی٢٠١٩ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (26) ساڵ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ خۆی خنكاندووە و پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی ده‌ست پێكردووه‌.

 

ڕائید بارزان عوسمان ، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر(3) ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (19|8|2019)، گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ناوی (ت.غ.ح) له‌ناو ماڵی خۆیان خۆی خنكاندووه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌".

 

گو‌تیشی: "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ کراوەتەوە و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوە، له‌ بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری خۆ خنكاندنه‌كه‌ی ده‌كرێت".

 

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌نی (26) ساڵه‌، پیشه‌ی كاسپه‌ و دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌".

 

لە ماوەی١٠ رۆژی ڕابردوو ئەمە دووەم حاڵەتی خۆکوشتنی مێرمنداڵان و گەنجانە لە پارێزگای هەڵەبجە و ھەفتەی رابردووش کچێکی تەمەن١٣ ساڵ لە ھەڵەبجە  کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending