هەواڵی کوردستان ئێستا

زانیاری لەسەر كۆبوونەوەی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق ئاشكرا دەكرێت

زانیاری لەسەر كۆبوونەوەی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق ئاشكرا دەكرێت
زانیاری لەسەر كۆبوونەوەی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق ئاشكرا دەكرێت

2020-07-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی باڵای وەزارەت لەسەر داوای لایەنی عێراقی، سەردانی بەغدایان کردووە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە شاندەکە پێکھاتوون لە ھەریەک لە سەرۆکی ئەرکان، فەریق جەمال ئیمینکی و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، جەبار یاوەر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دوای گەیشتنی شاندەکە بۆ بەغدا، لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان عەبدولئەمیر شەممەری کۆبوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی نێو راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کراوە لەبارەی کاراکردنەوەی لیژنەی کاری ھاوبەش و ناوەندەکانی ھەماھەنگیی ھاوبەش کە پێشتر لەنێوان ھەردوولادا ھەبوون، ھەروەھا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان کراوە، بەتایبەت کە ئێستا مەترسیەکانی تیرۆریستانی داعش زیادی کردووە و ھەڕەشەی بەردەوامن لەسەر ئاسایشی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠.

راشیگەیاندووە ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی دیدار و کۆبوونەوەکان و بڕیاردراوە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بکات.