سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌یشته قه‌ته‌ر
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "TUR" كاتژمێر ١٥:٣٥ گه‌یشته دۆحه پایته‌ختی قه‌ته‌ر.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر، خالید بن محه‌مه‌د عه‌تییه و كاربه‌ده‌ستانی تورك و قه‌ته‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پێشووی دۆحه پێشوازییان له سه‌ركۆماری توركیا كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به یاوه‌ریی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، فه‌خره‌ددین ئاڵتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن و سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی-دا، سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست و برا، تاوتوێ بكرێن.
ئه‌ردۆغان كه یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ قه‌ته‌ر ئه‌نجام ده‌دات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر ئاڵوگۆڕی تێروته‌سه‌لی بیروڕا له‌باره‌ی پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت.