هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی عێراق: له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا، 110 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

تەندروستی عێراق: له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا، 110 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
تەندروستی عێراق: له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا، 110 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

2020-07-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ى 24 کاتژمێری رابردوودا، 2 هەزار و 182 كەس تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون و 110 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، هه‌روه‌ها هەزار 645 كەسیش چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاندووه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تەمموزی 2020 پشكنین بۆ 11 هەزار و 762 ئەنجامدراوە، 2 هەزار و 182 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، هەر ئەمڕۆ هەزار و 645 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 110 حاڵەتی مردنیش بە ڤایرۆسەكه‌ تۆماركراوه‌.

وەزارەتی تەندروستی عیراق راشیگەیاندووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 53 هەزار و 708 كەس، هاوكات 27 هەزار و 912 كەس چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 2 هەزار و 160 كەسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، هێشتا 23 هەزار و 636 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 326 كه‌سی توشبووش لەبه‌شی چاودێری چڕدان.