ئه‌مریكا.. ژماره‌ی پێوانه‌یی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئه‌مریكا ٧٠٩ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ١٣٠ هه‌زار و ٨٤٣ به‌رزبوویه‌وه.
ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بێت و زۆرترین ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش هه‌ر له‌و وڵاته تۆماركراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ڕی "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه زانیاریی نوێكراوه‌ن له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٠ هه‌زار و ٨١٦ كه‌س له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ دوو ملیۆن و ٧٨١ هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٧٠٩ كه‌سه و كۆی گشتیی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان، بۆ ١٣٠ هه‌زار و ٨٤٣ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیشه‌وه لە دوای ئەمریكا، هه‌ریەک له بەڕازیل به یەك ملیۆن و ٤٥٦ هه‌زار و ٩٦٩ حاڵه‌ت، رووسیا به ٦٦١ هه‌زار و ١٦٥ حاڵه‌ت و هیندستان به ٦٠٦ هه‌زار و ٩٠٧ حاڵه‌ت دێن.
لەسەر ئاستى ناوخۆی ئەمریكاش، لە كاتێكدا ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون و گیانلەدەستدان لە ویلایەتى نیویۆرک لە داكشاندایە بەڵام لە سەرووى ریزبەندیى ئەو ویلایەتانەدایە كە زۆرترین كاریگەرى ڤایرۆسى كۆرۆنا لەسەریانە.
تا ئێستا لەو ویلایەتە ٤١٨ هەزار و ٦٠٥ حاڵەتى تووشبوون تۆماركراوه و ٣٢ هەزار و ١٤٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
له‌دوای نیویۆركیش هه‌ریه‌ك له كالیفۆرنیا به نزیكه‌ی ٢٣٩ هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوون و نیوجێرسى به زیاتر لە ١٧٧ هەزار حاڵەت دێن.
ژمارەى ئەو كەسانەى له ئه‌مریكا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان بۆ ئەنجامدراوە، ٣٤ ملیۆن و ٨٥٨ هەزار و ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانەیش كه چاكبوونه‌ته‌وه یەك ملیۆن و ١٦٥ هەزار کەسى تێپەڕاندووە.