English | عربي

دژایەتیكردنی كورد لە توركیا وەكو سەردەمی نەوەدەكانی لێ هاتووەتەوە


دژایەتیكردنی كورد لە توركیا وەكو سەردەمی نەوەدەكانی لێ هاتووەتەوە

2019/08/20 | 18:50

(هەواڵ كوردستان)-

نووسەرێكی دیاری توركیا لە وتارێكدا هەڵسەنگاندنی بۆ دوورخستنەوەی سێ سەرۆك شارەوانیی باكوور كردووە (ئامەد، وان و مێردین)، پێی وایە ئەمڕۆی توركیا گەڕاوەتەوە هەمان بارودۆخی ساڵانی نەوەدەكان دژی كورد.

ئەحمەد تاشتەكین نووسەری دیاری رۆژنامەی (قەرار)ی توركی، ئاماژە بە رووداوی ساڵی ١٩٩١ دەدات، كاتێك لەیلا زانا لەناو پەرلەمانی توركیا بە زمانی كوردی سوێندی یاسایی خوارد و پاشان لە ئەندام پەرلەمانی لادرا و راپێچی زیندانیان كرد.

ئەو دەڵێ "رووداوەكە ٢٨ ساڵ بەر لە ئێستە بوو، بەڵام زیهنییەت بەرامبەر بە كورد نەگۆڕاوە و خراپتر بووە، تەنانەت گەیشتووەتە ئەوەی كورد لە باكوور بەرگرییەكی زۆر توند بكات".

نووسەرەكە دەڵێ "كورد تەنیا لە باكوور خاوەنی دەنگ نیە، لە رۆژئاوای توركیاش قورسایی زۆری هەیە، بۆ نموونە لە شارێكی گەورەی وەكو ئیستەنبۆڵ كاتێك هەڵبژاردن دووبارە كرایەوە، ئەكەپە هەموو هەوڵێكی دا تا بتوانێ دەنگی كورد بۆ خۆی رابكێشێ، كار گەیشتە ئەوەی نامەیەكی ئۆجەلانیان خوێندەوە و داوای كرد كورد بێلایەن بێت و عوسمان ئۆجەلانی برای ئۆجەلانیشیان هێنایە سەر كەناڵی TRT، بەڵام سوودی نەبوو و كورد دەنگی بە كاندیدی جەهەپە دا.

ئەمەش دەریدەخات ئەم شتانە كار لە كورد ناكەن، چونكە ئەوانەی كورد بسڕنەوە، متمانەیان پێناكرێت".

نووسەر باس لەوە دەكات كە دەوڵەت دەتوانێ لە باكوور ئیرادەی خەڵك پێشێل بكات، بەڵام ئەی بۆ شارەكانی رۆژئاوای توركیا چی دەكات؟ كە كوردەكان لەوێ رێژەیان زۆرە و دەنگیش بە كاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەدەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending