English | عربي

یاریزانێكی عێراقی لە روباری دیجلە دەخنكێت


یاریزانێكی عێراقی لە روباری دیجلە دەخنكێت

2019/08/20 | 18:50

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئەمڕۆ 20/8/2019، نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م، یاریزانى گه‌نجی ئه‌كادیمیاى تۆپى پێى زلوعیه‌، له‌ روباری دیجله‌ خنكا، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقیش سەرەخۆشی گەیاندە بنەماڵەكەی.بەپێی هەواڵێكی میدیا عێراقییەكان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەحمەد ڕیاز، وەزیری وەرزش و لاوانی حكومەتی عێراق رایگەیاند كە نەشئەت ئەكرەم، یاریزانی گه‌نجی ئه‌كادیمیاى تۆپى پێى زلوعیه‌ كۆچی دوایی كردوە.ئەحمەد ریاز بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی كەسوكاری و خانەوادەی ئەو یاریزانە كردوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending