English | عربي

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق كۆبونه‌وه‌


وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق كۆبونه‌وه‌

2019/08/20 | 19:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئه‌مڕۆ، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له‌ ریكاردۆ رۆدریگز، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق. له‌ كۆبونەوەیەكدا، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دواین روداو پێشهاته‌كانی  هه‌رێم و ناوچه‌كه، هاوكات پرسی زاڵبون به‌سه‌ر ته‌نگژه‌و به‌ربه‌سته‌كان له‌چوارچێوه‌ی كارو یاسای تایبه‌ت به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق تاوتوێكرا.بونی نێرده‌و نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌  یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌بێته‌ هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و هاتنه‌دی سه‌قامگیری له‌و ناوچه‌یه‌دا

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ستایشی هه‌وڵ و پرۆژه‌ مرۆییه‌ جیاجیاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی له‌عێراق و هه‌رێم كردو راشیگه‌یاند،بونی نێرده‌و نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌  یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌بێته‌ هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و هاتنه‌دی سه‌قامگیری له‌و ناوچه‌یه‌دا. 

نێوه‌ندگیری ‌نێوان لایه‌نه‌كان و نه‌هێشتنی ململانێ و پابه‌ندبون به‌یاساو رێسا نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان دواین پرۆژە نەتەوە یەكگرتوەكانە

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق، پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی و مرۆیی ناوچه‌كه‌ باسكردو ئاماژه‌ی به‌دواین پڕۆژه‌ و هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌‌ كرد، كه‌ خۆی له‌ نێوه‌ندگیری ‌نێوان لایه‌نه‌كان و نه‌هێشتنی ململانێ و پابه‌ندبون به‌یاساو رێسا نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌. له‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری نێوان هه‌ردولا كرایه‌وه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending