English | عربي

ئەژدیهایەک کە خۆى لە پەرستگایەک ئاڵاندوە


ئەژدیهایەک کە خۆى لە پەرستگایەک ئاڵاندوە

2019/08/20 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-لە دورى  40 کیلۆمەتر لە شارى بانکۆنگ پایتەختى تایلەند، پەرستگایەکى رەنگ پەمەیى سەیر دەردەکەوێت کە ئەژدیهایەکى زەبەلاح خۆى تێئاڵاندوە.ئەژدیهاکە تەنها چوارچێوەیەکى بەتاڵە کە بەشێوەیەکى ئەندازەیی بێوێنە دروستکراوە کەخۆى بەسەر پەرستگایەکى بوزیەکاندا داوە، کە هێماى هێز و پارێزەر دەگەیەنێت.

پەرستگاکە دیزاینێکى سەرنجراکێش و ناوازەى هەیە بەجۆرێک سەلیقەى ئەندازیارى چینى و تاهى تیادا بەکارهێنراوە و سیمایەکى تەواو جیاوازى پێبەخشیوە.ئەژدیهاکە پێنج چڕنوکى هەیە کە هێما بۆ پێنج بنەماى رەوشتى دەدات لە بودیزما.

بەرزى بیناکە دەگاتە 80مەتر، کە ژمارەى ساڵەکانى تەمەنى بودایە کە ژیاوە.

پەرستگاکە بۆ ئەوە دروستکراوە کە رەبەن و قەشەکان بتوانن تێیدا بخوێنن و تێرامانى تێدا ئەنجامبدەن.

جەستەى دراگۆنەکە بە شێوەی تونێڵێک دروستکراوە کە دەتوانى بەئاسانى بەسەریدا سەربکەویت و بگەیتە نهۆمی سەروەى باڵەخانەکە، لە کۆتا نهۆمی سەرەوەی پەرستگاکەدا دەگەیت بە پەیکەرێک بەناوى پەیکەرى بەختەوەرى، لەناو پەرستگاکەدا بەدەیان پەیکەرى تێدایە کە هەموی ھێما بۆ رێبازى بودیزم دەکەن.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/20208201965323656565







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending