English | عربي

به‌وێنه‌.. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری پزیشكی پێشكه‌ش به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات


به‌وێنه‌.. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری پزیشكی پێشكه‌ش به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

2019/08/21 | 15:05

(هەواڵ كوردستان)-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (21|82019)، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، کۆمەڵێک پێداویستیی پزیشكی پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ كردووە.

 

سۆران خه‌له‌ف، به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مڕۆ (21|8|2019)، نزیكه‌ی چوار تۆن پێداویستیی پزیشكی و ده‌رمانی پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ كردووە".

 

گوتیشی: "یه‌كه‌مجار نییه‌‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری پێشكه‌ش به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات و‌ پێشتریش له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ و هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی سنووره‌كه‌، كه‌یسی منداڵانی بێباوك و ته‌ندروستی هاوكاریمان پێشكه‌ش به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending