جيهان.. ژمارەى تووشبووانی كۆرۆنا 11 مليۆن و 10 هەزار کەسى تێپەڕاند
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، 524 هەزار و 559 كەس.
لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، 11 مليۆن و 10 هەزار کەسى تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، ٥٢٤ هەزار و ٥٥٩ كەس و شه‌ش مليۆن و ١٦٨ هەزار و ٩٣٨ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
له كاتێكدا له جیهان چوار ملیۆن و ٣١٧ هه‌زار و ٥١ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه ١١ مليۆن و ١٠ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
تا ئەمڕۆ به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گيانلەدەستدان بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە ئەمريكا تۆماركراوە كه دوو ملیۆن و ٨٣٧ هه‌زار و ١٨٩ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و ١٣١ هه‌زار و ٤٨٥ كه‌سیش به‌م هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.