English | عربي

بەوێنە.. پۆلیسی هەولێر بکوژانی مێردمنداڵەکەی دەستگیر کرد


بەوێنە.. پۆلیسی هەولێر بکوژانی مێردمنداڵەکەی دەستگیر کرد

2019/08/21 | 16:45

(هەواڵ كوردستان)-  

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی بکوژانی ئەو مێردمنداڵەی ڕاگەیاند کە دوێنێ تەرمەکەی لە جووت سایدی لاوان دۆزرایەوە.

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاوی کردووەتەوە کە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بەبوونی تەرمێک لە جووت سایدی لاوان، دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەو مێردمنداڵێک کوژراوە، تەرمەکەیان هەڵگرتەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.

هەر لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە ڕاگەیاند: "کەوا ئاگادارکراینەوە بەبوونی تەرمێک لە جووت سایدی لاوان، ئێمەش دەستبەجێ چووین بۆ شوێنی ڕووداو دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، لە میانەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا دوێنی ڕێکەوتی 20/8/2019، کاتژمێر 11ی نیوەرۆ مێرمنداڵێک بەناوی (احمد غدیر جمال)، تەمەن 10ساڵ لەلایەن دوو هاوڕێی بەناوی (هـ.ا.ر.)، تەمەن 14 ساڵ، (ر.س.م)، تەمەن 16 ساڵ کوژراوە".

روونیشکردووەتەوە، کە توانیان لە هەمان ڕێکەوت کاتژمێر 6ی ئێوارە هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دانیشیانناوە بە تاوانەکەیان و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ ڕێکخستن و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران، هەروەها دادوەر بڕیاریدرا بەبەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە 406 لە ی.س.ع.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending