هەواڵی کوردستان ئێستا

عادل عەبدولمەهدی : تا ئێستا پرۆژەی یاسای بودجە پەسەند نەکراوە

عادل عەبدولمەهدی : تا ئێستا پرۆژەی یاسای بودجە پەسەند نەکراوە
عادل عەبدولمەهدی : تا ئێستا پرۆژەی یاسای بودجە پەسەند نەکراوە

2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

سەرۆک وەزیری دەست لەکارکێشاوەی عێراق رایگەیاندوە: سیستەمی هەڵبژاردنی ئێستا خزمەت بە حزبەکان دەکات و دەسەڵاتیش قۆرخ دەکات، هاوکات لاوانیش لە ناوەندەکانی درووستکردنی بڕیار دووردەخاتەوە. عادل عەبدولمەهدی،باس لە هۆکاری درەنگ خستنی دەستلەکار کێشانەوەکەی دەکات و دەڵێت وڵات لەمەترسیدا بوو بۆ ئەوەی بەرە و ئاقارێکی خراپ نەڕوات بۆیە دەستلەکار کێشانەوەکەی درەنگ خستووە . دەشڵێت :سەرەڕای دەست لەکارکێشانەوەم بەڵام بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەین پرۆژە یاسای بودجەی 2020 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکەین و بە پێویستی دەزانین بە زووترین کات سەرۆک وەزیرانێکی نوێ دەستنیشان بکرێت. ئاشکراشی دەکات کە گوشاری خۆپیشاندەران گرنگە و دەڵێت: ئەگەر گوشاری خۆپیشاندەران نەبا، زۆر شت هەبوون گۆڕانکاریان تێدا نەدەکرا. ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە حکومەتی ئێستا بەناو کێشەی زۆردا تێپەڕ دەبێت، چونکە تا ئێستا پرۆژەی یاسای بودجە پەسەند نەکراوە و بە قۆناغی کاربەڕێکردندا تێپەڕدەبێت، لەکاتێکدا رەوشی ئێستا وا دەخوازێت حکومەتێک بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە هەبێت.