هەواڵی کوردستان ئێستا

داعش هێرشیکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و٣ شەھید ھەیە

داعش هێرشیکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و٣ شەھید ھەیە
داعش هێرشیکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و٣ شەھید ھەیە

2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

شەوی رابردوو داعش هێرشیکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی دەکەی سەرچەم لە باشووری رۆژئاوای خانەقین و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون. بەرپرسانی ئەمنی ناوچەکە رایانگەیاند: داعش هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای سێی پیادە لە گوندی دەکە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە و لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت. شەهیدەکان خەڵکی چەمچەماڵ، دەربەندیخان و کفرین. ناوی شەهیدەکان بەمشێوەیە: لوقمان نەجم تاهیر لەدایکبووی 1986ـە و خەڵکی قەزای دەربەندیخانە. زیاد خەلیفە سوڵتان لەدایکبووی 1986ـە و خەڵکی قەزای کفرییە. مەعروف محەممد مەحموود لەدایکبووی 1957ـە و خەڵکی قەزای چەمچەماڵە.