English | عربي

جۆن بۆڵتۆن نوێنەری پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان :نابێت كۆماری ئیسلامی ئێران جەژنی چل ساڵەی ئەنجام بدات


جۆن بۆڵتۆن نوێنەری پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان :نابێت كۆماری ئیسلامی ئێران جەژنی چل ساڵەی ئەنجام بدات

2019/08/22 | 13:10

(هەواڵ كوردستان)- ڕێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران پێشبینی كرد لە چل ساڵی دووەمی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، وڵاتەكەی بۆ هاووڵاتیان و دانیشتوانی باشتر دەبێت و بۆ دوژمنانیشی خراپتر.

ئاژانسی ئیسنا بڵاویكردەوە، عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكەی دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر ماوەی حكومەتەكەی حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند، سەرقاڵبوون بە بابەتی كێشە سیاسی و ئابوورییەكانەوە كاریگەری دەبێت و بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتانەش بەرهەمهێنانی ناوخۆی بە گرنگزانی.

ئاشكراشیكرد، دوژمن ناتوانێت هیچ هەڵەیەك بكات و چل ساڵی دووەمی كۆماری ئێران بەدڵنیاییەوە بۆ ئێمە باشتر و بۆ دوژمنانیش خراپتر دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرپرسانی ئەمریكا پێشبینی ئەوەیان كردبوو كۆماری ئیسلامی ئێران ناگاتە چل ساڵی تەمەنی و بۆ ئەو مەبەستەش جۆن بۆڵتۆن نوێنەری پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ موجاهیدینی خەلق لە پاریس ئاشكرایكردبوو، نابێت كۆماری ئیسلامی ئێران جەژنی چل ساڵەی ئەنجام بدات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending