ژوری ئۆپراسیۆنەكانی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی 19 بڕیاری ده‌ركرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ، ژوری ئۆپراسیۆنەكانی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی كۆبوەوە و تیایدا 19 بڕیاری نوێی دەركرد و رایگەیاند، راگرتنی دەوام تا 10/7/2020 درێژدەكرێتەوە.
ژوری ئۆپراسیۆنەكانی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هاتوچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە داخراویی دەمێنێتەوەو ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتوچۆ بکات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه: ده‌وامی فه‌رمی داموده‌زگاكان تاكو2020/7/10 ڕاده‌گیرێن، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ و کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان
ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندوه: هەمو مزگەوت و پەرستگاو شوێنە ئاینییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە
دەقی راگەیەندراوەكە:
بۆ/ هەمو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن
ئەمڕۆ (2020/7/3)، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٢)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:
1- هاتوچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (2020/7/10)بە داخراویی دەمێنێتەوەو ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتوچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون و لە دوای ئەو کاتەشەوە وەزارەتی ناوخۆ ئەم بابەتە دیاریدەکات.
2- ڕاگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ‌و کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان بەپێی سروشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان، درێژ دەکرێتەوە بۆ ڕۆژی (2020/7/10).
3- هەمو مزگەوت و پەرستگاو شوێنە ئاینییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە.
4_ هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگەو نەخۆشخانەیەکی تایبه‌تیی و ئەهلیی پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
5_ چێشتخانه و چایخانەو قاوەخانەو ساردەمەنیەکان، كافتریا‌و و ڕێستورانته‌كان (به‌بێ پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له)؛ له ڕۆژی 2020/7/4 ە‌وه به‌م مه‌رجانه ده‌كرێنه‌وه:
- هه‌ر یه‌كێك له‌م شوێنانه ته‌نها نیوه‌ی مێزو شوێنه‌كانی دانیشتنی به‌كاربهێنێت.
- پابه‌ندی ته‌واوی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بێت.
- هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
6_ جیمەکان، شوێنی چاره‌سه‌ركردنی سروشتیی؛ به‌پێی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌و هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
7_ نێرگەلەخانەو هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنەو کۆڕ‌و کۆبونەوەکان، بەداخراوی دەمێننەوە.
8_ پرسەو پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەمو کۆبونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن.
9_ پێویسته گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس و ته‌كسی) به‌پێی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان كاربكه‌ن و هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ندنه‌بێت بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
10_ قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتوچۆو بازاڕ بکەن.
11_ لە دابەشکردنی موچەدا فەرمانگاو خەزێنەو بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەشدەکەن.
12_ لە هەر شوێنێک، ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
13_ هەر کۆمپانیاو دامەزراوەو مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
14_ پێویستە هاوڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبون و کۆبونەوەیەک بەدور بگرن.
15_ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی پشتیوانیی و په‌یڕه‌ویی له سیستمی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه به (خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن) ده‌كه‌ین و داوا له هاوڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین پشتیوانمان بن بۆ خزمه‌تكردنی باشتر‌و ده‌رفه‌تدان به چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته توند و قورس و مه‌ترسیداره‌كان.
16_ داوا له‌و هاوڵاتییه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابون و چاكبونه‌ته‌وه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانیان تێدایه؛ به‌شداربن له به‌خشینی خوێن بۆ پاراستنی ژیانی هاونیشتمانییه‌كانمان، هه‌ر مامه‌ڵه‌و بازرگانیكردنێك به خوێن و پلازمای خوێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌ده‌ره له بنه‌ما ئاینیی و یاسایی و مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌كان.
17_ هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر هۆیه‌ك هێرش و سوكایه‌تیی بكاته‌سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ڕێكاری یاسایی توندی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
18_ لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر لێپرسینەوەو گرتنه‌به‌ری ڕێکارەکان و هەر فەرمانگەو لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
19_ دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانی خۆیان ڕێنمایی پێویست دەربکەن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا