هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق بودجەی پڕۆژە بڕیارلێدراوەکانی٢٠١٩ دەخاتە سەر بودجەی ئەمساڵ

عێراق بودجەی پڕۆژە بڕیارلێدراوەکانی٢٠١٩ دەخاتە سەر بودجەی ئەمساڵ
عێراق بودجەی پڕۆژە بڕیارلێدراوەکانی٢٠١٩ دەخاتە سەر بودجەی ئەمساڵ

2020-01-01 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە ساڵی ڕابردوو حکوومەتی عێراق بڕیاری دا چەند پڕۆژەیەک لەسەر بودجەی خۆی لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات، بەڵام بە چەند ھۆکارێک دواکەوتوون و پارەکەیان خراوەتە سەر بودجەی ئەمساڵەوە.

شیروان میزرا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ساڵی ڕابردوو حکوومەتی عێراق بڕیاری جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی لە ھەرێمی کوردستان دا کە بریتی بون لە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجە و چەند پڕۆژەیەکی دیکە لە ھەریەکە لە ھەڵەبجە و سەیدسادق و ڕانیە و شۆڕش و سۆران و قەڵادزێ".

گوتیشی: "بەڵام بە چەند ھۆکارێکی جیاوازەوە جێبەجێکردنەکەیان داو کەوت، بۆیە لەمیانەی ھەموارکردنەوەی بڕگەداراییەکان کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڕیار درا ئەو پڕۆژانەی ساڵی ڕابردوو بڕیاریان لەسەر دراوە و  جێبەجێ نەکراون و ڕاستەوخۆ دابنرێنەوە و ساڵی ٢٠٢٠ جێبەجێ بکرێن.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە تێکڕای ئەو بودجەیەی کە حکوومەتی عێراق بۆ ئەو پڕۆژانەی ھەرێمی کوردستان تەرخانی کردوە ١٣ ملیار دینارە.