English | عربي

پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان


پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

2019/08/22 | 15:20

(هەواڵ كوردستان)-

 

به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرای كرد، بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرا.

عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: " كەمێك پێش ئێستا، فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بۆمان هات".

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەوان پارەكە دەخەنە سەر ژماره‌ حیسابی بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌ران.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لەهەفتەی داهاتوودا مووچەی ئەو شوێنانە دابه‌ش بكرێت كه‌ تاوه‌كوو ئێستا مووچه‌ی مانگی ئایاریان پێ نه‌دراوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending