هەواڵی کوردستان ئێستا

گورانیبێژی ئیسلامی ماهر زین گورانیێک دژی رەگەزپەرستی بڵاوکردەوە

گورانیبێژی ئیسلامی ماهر زین گورانیێک دژی رەگەزپەرستی بڵاوکردەوە
گورانیبێژی ئیسلامی ماهر زین گورانیێک دژی رەگەزپەرستی بڵاوکردەوە

2020-07-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

گورانیبێژی ئیسلامی ماهر زین گورانیێک دژی رەگەزپەرستی بڵاوکردەوە، باسی موعاناتی رەشپێستەکان و موسوڵمانەکان دەکات، و ژێرنوسی کوردیش (سۆرانی) بۆیکراوە.

گۆرانیە نوێیەکەی ماهر زین ئەمرۆ (هەینی 3/7/2020) لە چەنەڵی کۆمپنیای ئەواکنینگ لە تۆری کۆمەڵاتی یوتیوب بڵاوکراووە، گۆرانیەکە باس لە رەگەزپەرستی دەکات، کە لە دیمەنی یەکەم کلیپەکەدا تابلوی (ژیانی رەشپێستەکان گرنگیە) دەردەکەوێت، کە هەمان دروشم لەلایەن خۆپیشاندەرانی ئەمریکاوە بەرزدەکرێت دژی کوژرانی رەشپێستێک بەدەستی پۆلیسی ئەمریکی لە ویلایەتی مینیسوتا لە 25 ئایاری ئەمساڵ کە روداووەکە بۆە هۆی خۆپیشاندان و نارازەیتی گەورە لە ئەمریکا و توندوتیژی لەو خۆپیشاندانە لێکەوتەوە.

رەگەزپەرستی بەرامبەر رەشپێستەکان و ئیسلامۆفۆبیا بەرامبەر مۆسۆڵمانەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بەردەوام جێی رەخنەبوونە، ماهر زین لە دوای گۆرانیەکەی بەناوی Break the cain باس لە چیرۆکی خۆبەدەستنەدا بە رەگەزپەرستەکان دەکات، گۆرانیەکە بە زمانی ئینگلیزیە و سەبتایتڵ بە 11 زمانیش بۆی زیادکراوە کە یەکێکیان زمانی کوردی (سۆرانی)ـە.