English | عربي

بەوێنە.. سێیەمین فێستیڤاڵی تەموورە لە داڵاهۆی کرماشان بەڕێوە چوو


بەوێنە.. سێیەمین فێستیڤاڵی تەموورە لە داڵاهۆی کرماشان بەڕێوە چوو

2019/08/24 | 14:10

(هەواڵ كوردستان)-

لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێیەمین فێستیڤاڵی مۆسیقا و ئامێری دێرینی تەموورە لە گوندی "بانزەلان"ی سەر بە شاری داڵاهۆی کرماشان بەڕیوە چوو.

 

ئەو فێستیڤاڵە کە لەلایەن "خانەی تەموورە" و ژەنیارانی ئامێری تەموورە و هونەرمەندانی ناسراوی یارسانی کرماشان و دەوروبەری بەریوە دەچێت، لە پارێزگای ئێران و بەتایبەت پاریزگاکانی (کرماشان، ئیلام، لوڕستان و سنە و ورمێ) کە ١٠ گرووپی جیاوازی مۆسیقا و ٥١ تاک‌ژەنی تێیدا بەشدار بوون کە زۆربەیان لە منداڵان و مێرمنداڵان پێکهاتبوون و گرووپە مۆسیقییەکانی پێڕەوانی ئایینی یارسان لە شارەکانی داڵاهۆ، سەحنە، کەنگاوەر و دەوروبەری کرماشان تێیدا دەورەی سەرەکییان هەبوو.

 

تەموورە (تەنبوور، تەموور، تەمبوور یان تەمیرە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقاییە.

ئەم ئامێرە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ‌درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بەسەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت، تەموور سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.

 

ناسراوترین ژەنیارانی ئامێری تەموور نەمر سەید خەلیل عالی‌نژاد (کەلە ئەورووپا تیرۆر کرا) کاکە ئەڵا موراد حەمیدی، سەید وەلی حسەینی، خەسرەو نەزەری لە گۆران، چەنگیز فەرمانی، دەرویش ئەمیر حەیاتی، قباد قبادی و عەلی ئەکبەر مورادی و دەیان هونەرمەندی دیکەی یارسان لە هەورامان و کرماشان و بە زۆربەی پەیڕەوانی ئایینی یارسان شارەزاییان لەم ئامێرە هەیە و نەوەی ئەمڕۆ لەلایان بووەتە هێما و فەرهەنگێکی ڕەسەن.

 

مەقامەکانی تەموور

شێخ ئەمیری، سەحەری، عابدینی، باباکاووسی، سارۆخانی، چەپی، قەتار، شاخوشین، جڵەوشاھی، فەتاح پاشایی، ھەڵپەڕکێ و تەرز..

ئاهەنگ و ڕیتمە ژەنراوەکانی سەید خەلیل عالی‌نژاد، کە ھێشتا بەرگوێی خەڵک نەکەوتووە، لە نایابترین ئاسەوارەکانی زنجیرەی عیرفانی- ھونەری کوردستانە کە تێیدا دابی کۆن و داھێنانی نوێ بە شێوەیەکی سیحراوی یەکانگیر بووە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending