هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی حوزه‌یراندا كه‌میكردووه
ناوه‌ندی (S&P Global Platts): "هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا بۆ 267 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا دابه‌زیوه".
ناوه‌ندی (S&P Global Platts) كه ناوه‌ندێكی تایبه‌ته به كاروباری وزه بڵاویكرده‌وه كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، گه‌یشتووه‌ته 267 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ناوه‌ندی ناوبراو داتایه‌كی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی داتاكه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا ، گه‌یشتووه‌ته 267 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه ئه‌مه‌یش به‌راورد به مانگی ئایار رابردوودا زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر حكومه‌تی عێراق له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئۆپێك پڵه‌س داوای كردبوو كه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه زیاتر له 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده نه‌كات.
ناوه‌ندی (S&P Global Platts) ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له مانگی ئایاری رابردوودا، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 368 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه، به‌ڵام له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 267 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده‌كردووه.
جگه له دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له باشووری ئه‌و وڵاته له به‌سره دابه‌زیوه. هه‌ر له مانگی حوزه‌یران هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق رۆژانه له 3.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌وه بۆ 2.8 ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه.
له ماوه‌كانی رابردوودا، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئێحسان عه‌بدولجه‌بار رایگه‌یاندبوو كه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستبه‌ریه‌ك هه‌بێت كه هه‌رێم پابه‌ند بێت رۆژانه له 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاتر به‌رهه‌م نه‌هێنێت.