له پارێزگای شرنه‌خ بینایه‌كی شاره‌وانی كرایه‌وه كه له شێوه‌ی "كه‌شتی نوح" دروست كراوه
دیجتاڵ میدیای سپێده
له پارێزگای شرنه‌خ بینایه‌كی نوێی شاره‌وانی كرایه‌وه كه له شه‌ش نهۆم پێكهاتووه و له‌شێوه‌ی "كه‌شتی نوح" دروستكراوه.
دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له گه‌ڕه‌كی "یه‌نی مه‌هه‌له"ی شاری شرنه‌خ، له‌سه‌ر رووبه‌ری پێنج هه‌زار و ١٠٠ مه‌تر ده‌ست به دروست كردنی بینایه‌كی شاره‌وانی كرا.
له ئێستادا بیناكه ته‌واو بووه، رووكاری ده‌ره‌وه‌ی له شێوه‌ی "كه‌شتی نوح" دروست كراوه و گه‌راج، سینه‌ما، هۆڵی كۆنفڕانس، ١١ شوێنی كار و كافتریای تیادایه.
سه‌رۆك شاره‌وانی شرنه‌خ، مه‌همه‌ت یاركا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له رابردوودا كه‌شتی نوح له چیای جودی سه‌ر به شرنه‌خ گیرساوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه بڕیاریان داوه ئه‌م بینایه‌ش له شێوه‌ی كه‌شتی نوح دروست بكه‌ن.
یاركا باسی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به رۆژ و شه‌و كار ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی كرد كه له دروست كردنی بیناكه‌دا رۆڵیان هه‌بووه.
ناوبراو جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ٣١ی ئاداردا به هاووڵاتییانی شرنه‌خی دابوو جێبه‌جێیان ده‌كات