ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد
دیجیجتاڵ میدیاى سپێده
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی لەبارەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد.
له بڕیارێكى ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هاتووه، به‌پێی یٔه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی یٔه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به یٔیداره‌ی گه‌رمیانی داوه وه له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا پشووی فه‌رمی درێژده‌كریته‌وه تا به‌رواری 11ی 7.
ده‌قى بڕیاره‌كانى ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان:
یه‌كه‌م:درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داخستنی ته‌واوه‌تی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی یٔیداره‌ی گه‌رمیان(یٔیداره‌ی گه‌رمیان ـ سلێمانی ـخورماتوو ـ خانه‌قین ـ جه‌له‌ولاـ سه‌نگاو) تاوه‌كو به‌رواری12ی 7 كاتژمێر 12ی شه‌و.
دووه‌م: به‌پێی یٔه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی یٔه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به یٔیداره‌ی گه‌رمیانی داوه وه له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا پشووی فه‌رمی درێژده‌كریته‌وه تا به‌رواری 11ی 7
جگه له دامه‌زراوه یٔهمنییهكانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و یٔه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، یٔه‌وانیش به‌پێی پێویستی فه‌رمانگه‌كانیان فه‌رمانبه‌ره‌كانیان لهیٔهركدا ده‌بن.
سێیه‌م: له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندراوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كاریٔاسانی بۆ جوتیاران ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری كشتوكاڵی و کێڵگەکانیان ده‌كریت به‌و مه‌رجه‌ی له كاتژمێر 5ی به‌یانی بۆ 6ی یٔێواره كاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان بیت .
چواره‌م: داخستنی مه‌زادخانه‌كانی سنووری یٔیداره‌ی گه‌رمیان(كه‌لارـ كفری).
پێنجه‌م: سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه،هۆڵه‌كانی پرسه‌و یٔاههنگگێڕان و پاركهگهشتیارییهكان و یٔه‌و شوێنانه‌ی كه هاووڵاتیانی تێدا كۆده‌بێته‌وه به‌قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێننه‌وه.
شەشەم: هه‌موو كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و رێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پیناو هه‌رچیدا و بۆهه‌رمه‌به‌ستێك ریگه پێدراو نیه، لهبهرهۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
حەوتەم: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له داخستنی مه‌له‌وانگه‌و هۆله‌كانی له‌شجوانی و كافتریا و نێرگه‌له‌خانه‌كان و هۆله‌كانی بلیارد و شوینی یاریكردنی منداڵان(هۆلهداخراوهكان و كراوه‌كان).
ھەشتەم: بازاڕ و چاخانه‌و چێشتخانه‌و له‌فه‌فرۆش و شیرینیخانهو شوێنكاری سارده‌مه‌نییه‌كان له‌كاتژمێر 8ی شه‌وه‌وه داده‌خرین تا 6ی به‌یانی وه‌له‌كاتی كاركردنیشدا پێویسته ڕه‌چاوی ڕینماییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان بكرێت
وه پێویسته دانانی كورسی و مێز به‌ڕه‌چاوكردنی رینماییه‌كان بیت و دووربن له‌یه‌ك.
نۆیەم: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له رێگریكردن له هه‌ر بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوماڵان و نێو باخ و گه‌ره‌كه‌كاندا داواكارین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان پابه‌ندبن پێیه‌وه چونكه مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه بڵاوه‌و نابێت زه‌مینه سازی زیاتر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بكریت.
دەیەم: عیاده پزیشكییه‌كان و نۆرینگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كانی لاكۆڵان و سه‌رتاشخانه و سه‌نته‌رەکانی جوانکاری و یٔارایشتگاكان ڕیوشوێنی توندی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به پێچه‌وانه و سزاده‌درین و داده‌خرێن.
یانزەیەم: مینی پاس و تاكسی و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێوخۆی ریكاره‌كانی خۆپاریزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه یٔۆتۆمبیلهكانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
دوانزەیەم: له‌سه‌روبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا پێویسته سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سنووره‌كه‌مان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بیت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕینماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگیركردن له قه‌ره‌باڵغی.
سیانزیەم: ژووری یٔۆپه‌راسیۆنی یٔیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته قایٔیمقامهكان بۆریكخستنه‌وه‌ی كاروباری هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له‌ڕیگای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیهتهكان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزهیٔهمنییهكان.