شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ـ وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورردستان دارا ره‌شید: "ئێمه نییه‌تی رێككه‌وتنمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی و ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانماندا به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی هه‌ڵپه‌سێردراون، چاره‌سه‌ر بكرێن".
شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیاره جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا و ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌نه‌وه.
وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورردستان ، دارا ره‌شید به ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاند "ئێمه نییه‌تی رێككه‌وتنمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی و ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانماندا به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی هه‌ڵپه‌سێردراون، چاره‌سه‌ر بكرێن".
گوتیشی: "له دانوستانه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو ده‌گه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی".
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی ١ی ته‌مووزی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار دراوه كه ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا به‌ڵام د.دارا ره‌شید ئه‌مه‌ی پشت‌راست نه‌كرده‌وه و ته‌نیا گوتی "به‌م زووانه شانده‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا به‌ڵام دیارنییه چ رۆژێك".
رۆژی ٢٥ی حوزه‌یران شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان دوای ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له به‌غدا گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.
لای خۆیه‌وه سه‌میر هه‌ورامی گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه كه شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان، زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا سازكردووه به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی دۆخی دانووستانه‌كان و هه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌تایبه‌ت پرسی شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێم و به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرال.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش رۆژی ١ی ته‌مووز دوای كۆبوونه‌وه‌یان له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆكانی به‌رده‌وام بێت بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال كه ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت".