English | عربي

(باسنیوز) خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیە بڵاو دەکاتەوە


(باسنیوز) خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیە بڵاو دەکاتەوە

2019/08/24 | 22:25

(هەواڵ كوردستان)-  

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی 2019ی فەرمانبەر و مووچەخۆران دەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی بە (باسنیوز) گەیشتوون، دوای گەیشتنی پارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران خێراتر دەکرێت و سبە و دووسبەی مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەکان دابەش دەکرێت.

ڕوونیشی کردەوە، سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتەکانی سامانە سرووشتییەکان، ئەوقاف، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوخۆ، پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت، لیوای ١ و لیوای ٢ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت.

ئەوەشی خستە ڕوو، کە ڕۆژی دووشەممە مووچەی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، كاره‌با، پلاندانان، كشتوكاڵ، سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیر و لاوان، بازرگانی و پیشه‌سازی، لەگەڵ هەریەک لە ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌سپاكی، وه‌به‌رهێنان، ژینگه‌ و ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دیوانی چاودێری دارایی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابەش دەکرێت.

ئاماژەشی بەوەدا، کە هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی لە 4ی 8ی 2019ـەوە بە دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 كردووە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران پشت بە داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بڕی ئەو پارەیەی کە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەکرێت دەبەستێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending