هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌، حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌، حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌، حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

2020-07-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: تا 15 -7-2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینەوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته‌ راگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت، و تا 15 -7-2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت.

ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئێستا له‌ مانگى شه‌ش داین، كه‌چى وه‌زاره‌تى دارایی موچه‌ى مانگى دوو به‌ خشته‌یه‌كى درێژ دابه‌شده‌كات.