هەواڵی کوردستان ئێستا

قاسم ئەعرەجی بۆ‌ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق راسپێردرا

قاسم ئەعرەجی بۆ‌ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق راسپێردرا
قاسم ئەعرەجی بۆ‌ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق راسپێردرا

2020-07-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی، هەر یەک لە وەزیری پێشووی ناوخۆ، قاسم ئەعرەجی بۆ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندی پێشووی هێزەکانی دژەتیرۆر، عەبدولغەنی ئەسەدی بۆ بەڕێوەبردنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی راسپارد.

میدیاکانی خۆجێ بڵاویانکردەوە کە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایانکردووە کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کۆتایی بە ئەرکی فالح فەیاز وەک راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی هێناوە و لە شوێنی ئەو وەزیری پێشووی ناوخۆ، قاسم ئەعرەجی راسپاردووە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەیشداوە کە هەورەها مستەفا کازمی، کۆتایی بە ئەرکی فالح بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هێناوە، فەرماندی پێشووی هێزەکانی دژەتیرۆر، عەبدولغەنی ئەسەدی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی راسپاردووە.

لە ماوەکانی رابردوودا، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی چەندین گۆڕانکاریی لە پۆستە باڵا سەربازیی و ئەمنییەکاندا کردووە.

پێشتر هەر بە فەرمانی مستەفا کازمی، فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا کرایە سەرۆک ئەرکانی سوپا و فەریق روکن عەبدولئەمیر شممەریش کرایە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و لیوا روکن قاسم محەمەدی کرایە فەرماندەی هێزەکانی وشکانیی .