English | عربي

هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ پارێزگای هه‌ولێر 400 ملیار دینار قه‌رزارن


هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ پارێزگای هه‌ولێر 400 ملیار دینار قه‌رزارن

2019/08/25 | 15:20

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر بەڕێوەبەرى گشتى کارەبای هەولێر رایگەیاند، هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر 400 ملیار دینار پاره‌ی كاره‌با قه‌رزارن.حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى هەولێر به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر 400 ملیار دینار پاره‌ی كاره‌با قه‌رزارن، له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ 120 ملیار دیناری قه‌رزی داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی میریه‌ و قه‌رزه‌كانی دیکە قه‌رزی هاوبه‌شانی دیكه‌یه‌.بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى هەولێر  وتیشی، "جگه‌ له‌و شوێنانه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكیان هه‌یه‌ یاخود كێشه‌ی بارزۆریان هه‌یه‌ كه‌ ناتوانین وه‌ك پێویست كاره‌بایان پێبده‌ین، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیکە له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێر 15 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانیان پێده‌درێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending