قەدەغەی هاتووچۆى گشتى لە پارێزگاى ههولێر هەڵدەگیرێت
2020-07-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
فرسهت سۆفى پارێزگارى ههولێر له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: قهدهغهى هاتووچۆى گشتى له سنورى پارێزگاكه ئهمشهو كاتژمێر 12 كۆتایی دێت و درێژ ناكرێتهوه.
وتيشى، خەڵکی هەولێر پابەندی باشیان هەبووە بۆ رێنماییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاری هەولێر و سوپاسی خەڵکەکە دەکەین و ئێمە ئەمڕۆ سەرکەوتنی قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەکە رادەگەيةنين.
پارێزگاری هەولێر ئةوةشى وت، دوێنێ 39 تووشبووی کۆرۆنا هەبووە. بەڵام ئەمڕۆ تەنیا 25 تووشبووی کۆرۆنامان هەیە و دەشڵێت: ئەگەر بێت و ئێمە لەو خۆپارێزییە بەردەوام بین، بەدڵنیاییەوە ئەو ژمارەیە کەمتریش دەبێتەوە.